لەپاڵ وشەکانی یەکپۆشی، یەکدەنگی، یەکڕەنگی، یەکهەڵوێستی و... هتددا، فەرهەنگی کوردی بۆ لەمەودوا، ڕەنگە ناچار بێ وشەیەکی نوێ و نامۆ بخزێنێتە نێو لاپەڕەکانییەوە، بەنێوی "یەکڕوخساری"!
نا؛ یەکڕوخساری هەر تەنیا وشەیەکی سادەیش نییە، نەخۆشییەکی کوشندەیشە، لە باڵا و گیان و ڕۆحی میللەتێکی تازە پیاکەوتوو ئاڵاوە. میللەتێ کە بە گەورە و گچکە و ژن و پیاوەوە، هەڵەداوان و ڕاکەڕاکەیەتی، لەم سەنتەر و کلینیکی جوانکارییەوە بۆ ئەوی تر، خۆی داوەتە بەر ڕەحمەتی دەرزی و سلیکۆن و چەقۆ، بە ئومێدی ڕاکردن و خۆدزینەوە لە خۆ!
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل